بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رای دەگەیەنێت، بەفەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران لێخۆشبوون بە رێژەی 15% بۆ ئەو کەسانەی قەرزی بچووکیان راکێشاوە و ئێستا مردوون دەرچووە.
ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچوک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد: "71%ی ئەو قەرزانەی لای هاونیشتمانیان بوون گەڕێنراونەتەوە، چاوەڕوانین ئەوەی قەرزی لایە بە پێی ئەو وادەی بۆی دانراوە بیگەرێنێتەوە، رەگە پێش ئەوەی تەواوی قەرزەکان بگەڕێنرێنەوە جارێکی دیکە دەست بە دابەشکردنی قەرز بکەینەوە".
هاوکات گوتیشی: "ئەو کەسانەی قەرزیان راکێشاوە و ئێستا لە ژیاندا نەماون، بە پێی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران لە 15%ی قەرزەکەیان خۆشبووین، بەڵام ئەو کەسانەی پرۆژەکەیان سەرکەوتوونەبووە یان ئیفلاسیان کردووە لێخۆشبوونیان نییە، دەبێت وەک هەر کەسێکی دیکە بە پێی ئەو وادەی بۆیان دانراوە پارەکە بگەڕێننەوە".
ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەیەوە راگەیاند: "ئێستا لەگەڵ ئەنجسومەنی وەزیران لەبارەی پێدانی قەرزەوە لە گفتوگۆداین، بەڵام رەنگە ئەمجارە بەناوی قەرزی بچووکەوە نەبێت و بەشێوازێکی دیکە بێت و ناوەکەی بگۆڕدرێت"
وەڵام بدەوه