بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی دەستگیر کرد.
تۆمەتبار لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێر زیاتر لە (10) تاوانی دزی ئەنجام داوە و زیاتر لە (40,000) چل هەزار دۆلار و چەندین پارچە زێڕ و ژمارەیەک کەلوپەلی جۆراوجۆری دزیوە ( 10 ) سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە، تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەکانیدا، بۆیە لە کاتی ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە.
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه