Kurdistan Press - ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەكانی ئاگادار كردەوە، كە ناونیشانی وەزیفیی فەرمانبەرانی كوردستان، هاوتا دەكرێت بە ناونیشانی وەزیفیی فەرمانبەرانی حكوومەتی فیدراڵ.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە رۆژی29ی1ی2025، بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكان نێردراوە کە تایبەتە بە یەكخستنی ناونیشانی وەزیفیی فەرمانبەران و تیایدا هاتووە: "ناونیشانی وەزیفیی فەرمانبەرانی كوردستان هاوتا دەكرێت بە ناونیشانی وەزیفیی فەرمانبەرانی حكوومەتی فیدراڵ و دەبێت وەزارەتەكان ئەو كارە بكەن."
ئاماژە بەوە كراوە، دەبێت وەزارەتەكان یاسای فیدراڵی ژمارە 19ی ساڵی 2024 بۆ ناونیشانی وەزیفیی فەرمانبەران جێبەجێ بكەن.
لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، كە هەر ناونیشانێك نەگونجا دواتر یەكدەخرێت و هاتووە: "لە كاتی نەگونجانی ناونیشانی وەزیفیی یاسای فیدراڵی ژمارە 19ی ساڵی 2024، لەگەڵ سروشت و كار و ناونیشانی ئێستای فەرمانبەرانی هەر وەزارەتێك، یان نەبوونی ناونیشانی وەزیفیی گونجاو بەپێی پسپۆڕیی بڕوانامەكان، ئەوە بەپێی خشتەیەك دەبێت زانیارییەكان بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكرێن."
بەپێی ئەو خشتەیەی دارایی، دەبێت ناوی چواری فەرمانبەر، ناونیشانی وەزیفی، پلە، مووچەی بنەڕەتی، دەستبەكاربوون، یەكەم بڕوانامەی دامەزراندن، شوێنی كار و فەرمانگەكەی بنووسرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی  رایگەیاند، ئەو هاوتاكردنە تەنیا بۆ یەكخستنی ناونیشانی وەزیفییە و هیچ پەیوەندی بە پلەبەرزكردنەوە و مووچە زیادبوونەوە نییە.
، لە بڕگەیەكی كۆبوونەوەی رۆژی 11ی1ی2025 وەزیری دارایی و ئابووری پێشنیاری هاوبەشیی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی بۆ هاوتاکردنی ناونیشانە وەزیفییەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ خستەڕوو، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی خشتەی نوێی ناونیشانە وەزیفییەکان، کە لە یاسای ساڵی 2024ی هەموارکراوی میلاکدا هاتوون.
لەدوای گفتوگۆ، ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتەکانی ڕاسپارد بەدواداچوون بۆ ئەم هەموارە بکەن، کە لە خشتەی ناونیشانە وەزیفییەکانی یاسای میلاک هاتووە، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دامەزراوەکانی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندیی فەرمانبەران

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه