سوپای ئیسرائیل کوژرانی داڕێژەری تەقینەوەکانی ساڵی 2004ی حەماسی ڕاگەیاند
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی هەفتەی ڕابردوویاندا بۆ سەر کەرتی غەززە، "باسڵ هیمۆنی" (باسم هاشم عەبدولفەتاح هیمۆنی) یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی بزووتنەوەی حەماسیان کوشتووە.
بەپێی بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل و دەزگای "شاباک"، هیمۆنی کە خەڵکی شاری خەلیل بوو، بەرپرسی هێرشە خۆکوژییەکەی مانگی ئابی 2004ی سەر دوو پاس بووە لە شاری "بئر السبع". لەو هێرشەدا 16 ئیسرائیلی کوژران و نزیكەی 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.


وەڵام بدەوه