له دوایین كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیاندا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران رێككه‌وتوون، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دوو ده‌روازی نوێ، له سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئێران.
ده‌روازه‌ی یه‌كه‌میان ده‌كه‌وێته كوێستانی كێله‌شین له ده‌ڤه‌ری برادۆست-ی سه‌ر به شارەدێی سیده‌كان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە كردنەوەی دەروازەكە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بوژاندنەوەی بازاڕی سنوورەكە و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان ده‌بێت.
ده‌روازه‌ی دووه‌میش ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كه بریتییه له ده‌روازه‌ی مڵه‌خورد، له‌و باره‌یه‌وه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، "پێشبینی ده‌كه‌ین تا مانگی ئایینده مه‌رزه‌كه ئاماده‌بێت و هه‌موو جووڵه‌یه‌كی بازرگانی و ئابووری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
وەڵام بدەوه