سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، چوار کەسیان لەسەر هێرشکردنە سەر رێباز سوورچی (رێباز مالکاول) دەستگیر کردووە.
شەوی یەکشەممە، کەسێک کە بە (رێباز ماڵکاول) ناسراوە، تەلەفۆنیان بۆ کردووە بە ناوی رێکلامکردن، دواتر بە چەند کەسێکەوە هێرشیان کردووەتە سەری و لێیان داوە، ڕێباز دەشڵێت: بە پیکاپێک منیان بردە گەڕەکی ٣٢ی پارک، لای هەززە لایاندا، مێکزەمینێک هات رایانگرت و بوونە شەش کەس، بە هەموویان لێیان دام.
ئەو هاونیشتمانییە لە پۆلیس و ئاسایش سکاڵای کردوو و وتی: هێرشکارەکان ناناسم و نازانم کێن، من لە سۆشیاڵ میدیا رێکلام دەکەم، گرانترین رێکلامی من بە ٥٠ هەزارە، بە مەجەڵە ماستێکیش رێکلام دەکەم.
وەڵام بدەوه