لە دووەم ڕۆژی دەستپێکی وەرزی دروێنەدا، هێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری گوندی گورزەیی سەر بە شارەدێی پردێ، ڕێگرییان لە جووتیارانی کورد کردووە بچنە سەر زەوییەکانیان بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمی گەنم و گەنمەشامییان.
بە گوتەی جووتیارانی ناوچەکە، ئەم جۆرە ڕێگرییانە لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی 2017وە بەردەوام دووبارە دەبنەوە؛ لە کاتێکدا عەرەبەکانی ناوچەکە پاڵپشتی دەکرێن، جووتیارانی کورد سەرەڕایبوونی بەڵگەی فەرمی و نووسراوی دادگا، مافەکانیان پێشێل دەکرێت و بەرپرسانی کوردیش هیچ ڕۆڵێکیان لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا نییە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه