فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێت، هێزەکانی ئەمریکا بۆ هەر پلانێکی نائاسایی ناوچەکە ئامادەن، گەمارۆ دەریاییەکەش بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت. هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە ڕێگەی نێوەندگیرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە بەردەوامن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی شەڕ، بەڵام نیگەرانییەکان لە ئەگەری داڕمانی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕووی لە زیادبوون کردووە.
هەرچەندە ئەمریکا جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ڕێڕەوی دیپلۆماسی دەکاتەوە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی نوێی هۆشداریی ئاراستەی ئێران کردووە و تێدا داوا دەکات پەلە بکەن و بەرەو ڕێککەوتن هەنگاو بنێنن.
تیم هۆکینز، وتەبێژی سێنتکۆم لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، واشنتن لە نزیکەوە چاودێری هەموو ئەو شتانە دەکات کە ئێرانییەکان لە گەرووی هورمز ئەنجامی دەدەن.
گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت، چونکە تاران گەرووەکەی وەک چەکێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئازادی کەشتیوانی بەکارهێناوە. لەبارەی کاریگەری ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وتەبێژی سێنتکۆم دەڵێت، واشنتن ئەو ئامانجە سەربازیانەی کە لە سەرەتا داینابوو بەدەستیهێناوە و تاڕادەیەکی زۆر توانا سەربازییەکانی ئێران لەناوبراون. وانای ئێران بۆ بوون بە هەڕەشە ئیتر وەک جاران نییە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران بڕیاری نوێی دا
ئەمرۆ
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه