Kurdistan Press - ھەواڵێکی خۆش بۆ پێشمەرگە. ھەواڵێکی خۆش بۆ پێشمەرگە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەواڵێکی خۆش بۆ پێشمەرگە.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە بەپێی ھەندێک رێنمایی ڕاگیرابوو جارێکی دیکە دەرماڵەیان بۆ خەرج دەکرێته‌وه‌.

رێڤینگ ھروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رایگه‌یاند: "بەپێی یاسا دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت، بەڵام لەکاتی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی بەھەندێک رێنمایی دەرماڵەکان وەستابوون و ئێستا جارێکی دیکە وەکو مافێکی یاسایی دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".

رێڤینگ ھروری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه‌: "ئەو دەرماڵەیە ھی خێزان و بڕوانامەیە و لەمەودوا بۆیان خەرج دەکرێت، چونکە ئەوە مافی پێشمەرگەیە کە ئەو دەرماڵەیان پێبدرێت و بڕیاردراوە کە دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێتەوە و کاری لەسەر دەکرێت، چونکە ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە بۆ ھێزی پێشمەرگە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا