KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم رۆژی دەوام دیارکرا.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ١٣ی ٩ی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی دەوام دەبێت و لە ٨ی ٤ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلەکانی ٩ی بنەڕەتی و پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەدەی حکومەتی هەرێم خشتەی دەوام و تاقیکردنەوەکانی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە کە تیایدا وادەی دەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی ئاماژە پێداوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە لە رێکەوتی ١٣ی ٩ی ٢٠٢٢ دەوام دەستپێدەکات و لە ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە رێکەوتی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٢ تا ١ی١ی ٢٠٢٣ پشوی وەرزی یەکەم دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رێکەوتی ٢ی ١ی ٢٠٢٣ خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات و لە رێکەوتی ١ی ٤ی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلەکانی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەکات.

لە رێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەستپێدەکات.

هەروەها، لە رێکەوتی ٢٣ی ٥ی ٢٠٢٣ تا ١ی٦ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی خولی دووەم دەبێت.

هەر بەگوێرەی ساڵنامەکەی وەزارەتی پەروەردە، ٣ی ٦ی ٢٠٢٣ تا ٢٧ی ٦ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەبێت.

هاوکات، لە رێکەوتی ٦ی ٨ی ٢٠٢٣ تا ١٤ی ٨ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی خولی دووەم دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه