ھەرێمی کوردستان بەسیاسەتە بێلایەنەکەی ھەمیشە ھاوسەنگی خۆی پاراستووە لەناوچەی پر ھەژمون و لایەنداردا.
ھەرێمی کوردستان بە سیاسەت و دیبلۆماسیەتەکەی ھەمیشە ھاوسەنگی خۆی پاراستووە ھەرگیز نەبووە بە دۆستی دەوڵەتێک لە دژی دەوڵەتێکی تر و شەڕی بەوەکالەتی بۆ ھیچ دەوڵەتێک نەکردووە ، لەپێش چاوی ھەموو جیھان شەڕی ئیمبراتۆریەتی تیرۆرستانی داعش کرد و ئەفسانەیی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەکان تێکشکێنرا ئەم شەڕەی بۆ بەرژوەندی گشتی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد نەک بۆ دەوڵەت و کەسێک ، کورد تەنھا شەڕ بۆ نیشتیمانی خۆی دەکات بۆ نیشتیمانی کەسی تر شەڕ ناکات لە ھەموو لاپەڕەکانی مێژوو بگەڕێ ھیچ دێرێک نابینی کە کوردەکان ھێرشبەر و شەڕخوازبون بەڵکو کورد ھەمیشە ئاشتی خوازبوە تەنھا بەرگری کردووە لە خاک و نیشتیمانەکەی و داوای مافی چارەنوسی خۆی کردووە وەکو ھەموو نەتەوەکانی تر ، کوردستان وەکو دەوڵەتێکی بەھێز لە ناوچەکەیە نەک وەکو ھەرێمێکی لاواز زۆربەی کێشەکان لە ھەولێر چارەسەر دەکرێن ھیچ دەوڵەتێک بە دوژمنی خۆی نازانێت ھیچ دەوڵەتێکیش بە دۆستی خۆی نازانێت بەڵکو سیاسەت لەگەڵ ھەموان دەکات لەپێناو بەرژەوەندی نیشتیمانی و بەرگریکردن لە ئاسایش و ئارامی ، ھەرێم دووربێت لە ھەر شەڕێکی نەخوازراوی ناوچەکە و کوردستان نەبێتە گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ململانێی وڵاتەکان ، ئەوەی ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەیکات سیاسەتێکی ژیرانە و سەرکەوتوە سیاسەت بە ئەقڵ و بەرژەوەندی دەکرێت نەک بە ڕق و دژایەتی کردن.
داواکردنی لایەنە سیاسیەکانی عێراق بۆ ھەولێری پایتەخت بۆ چارسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان ھەنگاوێکی گرنگ بوو کە ھەرێمی کوردستان نیەتی باشی خۆی دیاریکرد کەدژی ھەر شەڕێکی نەخوازراون کە ھەموو ئاراستەکانی عێراق بەرەو شەڕێکی پر خوێناوین، ئەوەشی دیارکرد کە ھەرێمی کوردستان بێ لایەنی خۆی پاراستوە ناچێتە ژێر باری ھیچ کەس و وڵاتێک. نەلایەنگری ئەمریکا و تورکیا و وڵاتانی خەلیجە و نەدژی ئێران و بەرەی ئێرانە بەڵکو ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێک دەدا ئەو شەڕە نەخوازراوە ڕوونەدات کە ئاراستەکان بەرەو شەڕێکی دیترن چونکە ئەو شەڕە لەبەرژەوەندی ھیچ کەس و وڵاتێک نیە. ھەرێمی کوردستان پەیوەندی لەگەڵ ھەموو وڵاتان ھەیە و تەسلیمی ھیچیانیش نابێت تەنھا ڕۆڵی ناوبژیوانی دەبینێت ھەر ئەم سیاسەتە سەرکەوتوانەیە وای کردووە کوردستان کە چوار دەوری ئاگرە یەکێک بێت لە ئارامترین شوێنەکان لەھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان .
وەڵام بدەوه