KurdistanPress...

CLOSE

وادەی دابەشکردنی مووچەی 11 ئاشکراکرا

بڕیارە بەغدا لەم هەفتەیەدا بڕێک پارە بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و 12 بنێرێت، ئەگەر لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە بگات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێش هاتنی ساڵی نوێ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە 

بەغدا بڕیاری داوە تا نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بڕی یەک تریلیۆن دینار بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و 12 دەنێرێت، ئەگەر تا ئەو وادەیە پارەکە بگات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری کردووە کە پێش سەری ساڵ خشتەی مووچەی مانگی 11ی ئەمساڵ ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەگەر ئەو بڕە پارەیە نەگات، لیستی مووچە لە دوای سەری ساڵ ڕادەگەیەنێت.

  بڕی ئەو پارەیەی کە بڕیارە بەغدا بینێرێت، دەتوانرێت تەنیا مووچەی مانگی 11ی پێ دابەش دەکرێت و بۆ مانگی 12 دیسان کورتهێنان ڕوودەدات، چونکە هەرێمی کوردستان بۆ هەر مانگێک پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بۆ هەردوو مانگەکە دەکاتە تریلۆنێک و 992 ملیار دینار، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر بۆ مووچەی مانگی 11 تەنیا 631 ملیاری ناردبوو و بڕی 365 ملیار دینار کورتهێنان هەبوو، بۆیە بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە دەکاتە تریلۆنێک و 631 ملیار دینار و هێشتا 365 ملیار دینار کورتهێنان بۆ دوو مانگەکە دروست دەبێت.

 هۆکاری تاخیر بوونی ئەو بڕە پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی نەبوونی پارەی کاش لە عێراق، چونکە تا ئێستا مووچەخۆرانی عێراقیش مووچەی مانگی 12ـیان وەرنەگرتووە. 

 وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لەکاتێکدا بەغدا مووچەی مانگی 10ی بە کەموکوڕی و کورتهێنانەوە ناردووە کە  تەنیا 761 ملیار دیناری نارد و 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه