Kurdistan Press - سێ بانک مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە سێ بانک مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێ بانک مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە

سەرەڕای پشوو، سبەی سێ بانک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی بەشێکی مووچەخۆران، دەوام دەکەن.

بانکی دەربەندیخان بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان دەکەین ئەوانەی کە مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە، سبەی یەکشەممە 2024/12/29، کاتژمێر 9 تاوەکو 11 دەتوانن سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانتان.

لەلایه‌كی دیکەوە هەردوو بانکی چەمچەماڵ و چەرموو لە شارى چەمچەماڵ، بڵاویان کردەوە: "سەرجەم مووچه‌خۆران ئاگادار دەکەینەوە، هەر کەسێک مووچەی وەرنەگرتووە، سبەی یەکشەممە 29ی 12ی 2024، سەردانی بانکەکانمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان."

ئەو دوو بانکە جەختیان کردووەتەوە، بەشێك لە پێشمەرگەی لیواكان و ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەی مانگی10یان وەرنەگرتووە.

بەپێی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە 25ی12ی2024وە پشووی سەری ساڵه و ڕۆژی 5ی 1ی 2025 دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا