Kurdistan Press - ساڵی داهاتوو سەرجەم هێزەکانى یەکەی 70 و 80 یەکدەخرێنەوە ساڵی داهاتوو سەرجەم هێزەکانى یەکەی 70 و 80 یەکدەخرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ساڵی داهاتوو سەرجەم هێزەکانى یەکەی 70 و 80 یەکدەخرێنەوە

ساڵی داهاتوو سەرجەم هێزەکانى یەکەی 70 و 80 یەکدەخرێنەوە و تاکو ئێستاش 20 لیوا لە هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان، یەکخراونەتەوە.

عەقید فەرمان فەرهاد، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى میرە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگەیاند، رێکخستنەوە لە بنبڕکردنى دوو مووچە و مووچەی نایاسایی کراوە، تاکو ئێستا 31 هەزار و 382 ئەفسەر و پێشمەرگە هەژماری بانکیان بۆ کراوەتەوە و لە بانکەکان مووچە وەردەگرن.

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى میرەی وەزارەتى پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشدا، تاکو ئێستا 20 لیوا لە هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان یەکخراونەتەوە و دوو لیوای دیکەش لە ژێر پڕۆسەی یەکخستنەوەدان.

بڕیاریشە ساڵى داهاتوو بە هەماهەنگى وەزارەتى پێشمەرگە و سەرۆکایەتى ئەرکان، تەواوى هێزەکانى یەکەی 70 و 80  بخرێنەوە سه‌ر وەزارەتى پێشمەرگە.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گوتی: ''لە کابینەى نۆیەم گرنگی زۆر بە پێدانی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی  پێشمەرگەى کوردستان دراوه‌، ئەمەش بە هاوبەشى لەگەڵ هێزەکانى هاوپەیمانان، تاکو ئێستا زیاتر 60%ی هێزەکانى پێشمەرگە بەشدارییان لە مەشق و راهێنانە سەربازییەکان کردووە و ئەو پڕۆسەیەش بەردەوامی دەبێت.''

سەبارەت بە سەنگەرسازی و پڕچەککردنى هێزەکانى پێشمەرگە، ئەو بەرپرسە گوتیشی: ''سەرجەم سەنگەرەکانی پێشمەرگە پتەوکراون و بە تەواوەتی ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو هەڕەشەیەکی دوژمنانی کوردستان، هەروەها لە ئێستادا چەکى پێویست و گرنگ بۆ هێزەکانى سەر بە وەزارتى پێشمەرگە هەیە و تەواوى هێزەکان چەک و کەلوپەلى سەربازى پێویستیان لەبەردەستە''.

بەپێى داتاکانى وەزارەتى پێشمەرگە 3 هەزار و 18 دۆسیەی خانەنشینی بەهۆکاری تەندروستی، سەربازی و کۆچکردن گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری. هەروەها هەزار و 18 دۆسیەی شەهیدانی سەنگەری دژ بە تیرۆریستانی داعشیش گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەر لە میانەى چاکسازییەکانى وەزارەت دا 9 هەزار و 646 کەمئەندام چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە و دۆسیەیان بۆ ئامادەکراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا