Kurdistan Press - وەزیری پەروەردە سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی. وەزیری پەروەردە سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری پەروەردە سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی.

دەستخۆشی و سوپاس بۆ  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی : 

سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی و هەموو پەروەردەی پارێزگاکانی دیکەش کە گرنگی بە خوێندنی پیشەیی دەدەن . 

بەداخەوە هەندێک میدیا بێ لێوردبوونەوە هەواڵێک دادەرێژن لەبارەی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی چەند ئاژەڵێک بێ لێوردبوونەوە و گەڕان بەدوایی وردەکارییدا، بەڵام باشتر بوو بەدواداچونیان بکردایە و دەیان راپۆرتی رۆژنامەوانی و تەلەفزیۆنیان بکردایە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی پەروەردە بزانن بنەڕەتی ئەو بابەتە چییە و چۆنە ؟، ئەوکات دەبوە هاندان بۆ گرنگیدانی زیاتر بە توانا و کارامەییەکانی قوتابیان  و خوێندکاران و رۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستاکان ، بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەک

١-ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵ لە بەکرەجۆ یە ، بەشەکانی ( ئاژەڵداری - دەواجن - رووەکداری ) ساڵانە مامۆستایان و  قوتابیان بە پشتگیری دارایی حکومەت ئاژەڵ و پەلەوەر و نەمام دەکڕن و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لەو ئامادەییە پرۆژەی کشتوکاڵییان هەیە ، وانەی پراکتکی لەسەر دەخوێنن و بەخێویان دەکەن، کە بەرهەمیان زیاد دەکات و هەروەها کە سوودیان نامێنێت بۆ بابەتی خوێندن ، لە کۆتایی ساڵی خوێندن بە زیادکردنی ئاشکرا و بەشێوەیەکی یاسایی راگەیاندنی فرۆشتنی بۆ دەکرێت چ ئاژەڵ بێت یان پەلەوەر یان گوڵ ونەمام… ، سودەکەی دەبێتە داهات ، بەکاردێت بۆ : ( بەشێکی بۆ پرۆژەی ساڵی ئایندەتر ) بەشێکی قازانجەکەی بۆ ( مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی پەروەردە کە بەشداریان کردوە لە پرۆژەکەدا) بەشێکی دیکە بۆ ( کڕینی پێداویستی تەکنیکی بەشەکانی ئامادەییە کشتوکاڵییەکە) تەرخان دەکرێت. 

٢- ئەم کارە ئەنجام دەدرێت بە گوێرەی ( ڕێنمایی پرۆژەکانی بەرهەمهێنان- پیشەیی) .

٣-  ئامادەیی کشتوکاڵی سلێمانی ، ساڵی پار (١٦٠ تۆن ) بەرهەمی گەنمی هەبووە و بە زیادکردنی ئاشکرا فرۆشراوە.

لەکۆتاییدا سوپاس بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، سوپاس بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی کە توانیویانە بەکردار بەرهەمیان هەبێت . داوا لە بەشێک لەو میدیا بەرێزانە دەکەم هاندەر بن بۆ کەرتی پەروەردە ، هاندەربن بۆ خوێندنی پیشەیی کە ئێمە وەک کۆمەڵگەی کوردستانی پێویستیمان بە برەودان و پێشخستنی خوێندنی پیشەیی هەیە و لە ئێستادا تواناکانمان چڕکردۆتەوە بۆ پشتگیریکردن و گەشەپێدانی خوێندنی پیشەیی ، هەتا خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی پێشنەخەین بەگوێرەی بازاڕی کار  وپێداویستییەکانی کۆمەڵگە ئەستەمە کادری ئامادەکراوی کارامە بۆ بازاری کاری کوردستان پەیدابکەین ، بەشێکی گەورەی وەرچەرخانی کەرتی پەروەردە ، خوێندن و فێربوونە بەکردار. 

ئالان حمە سعید 

وەزیری پەروەردە

٢٨ ی ٧ ی ٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه