محەمەد حاجی مەحمود:
خودا هیدایەتتان بدات
ئەو حەشامەتەی کە خۆپیشاندانیان کرد، تەنەکە زبڵەکانیشیان بردە ناو هۆڵی پەرلەمان کە هەموو کەسێک لە واتاکەی تێ ئەگات،
هێزەکانی پارێزگاری لە پەرلەمان و هێزەکەی کازمی نەک ڕێگریان پێ نەکرا، ئاو دابەشکردن بەسەر خۆپیشاندەراندا پێشوازی کردن بوو بۆ ناو پەرلەمان، ئەوەی خۆپیشاندەران کردیان سوکایەتی بوو بە دەزگای شەرعی و قانونی عێراق
هێچ هێزێکی سایسی لە عێراقدا بەو هەموو هێزە چەدارەی کە هەیەتی، جگە لە سەیرکردن و پاڕانەوە شتێکی تریان پێ نەکرا،
لەو عێراقە بێ سەروبەری کە ئێستا هەیە، نە قانون و نە دەستور و نە عورف لە عێراقدا هیچی پەیڕەو ناکرێ، جگە لە هێز واتە تەنها زمانی کوشتن و شەڕ و لەناوبردن عێراقیەکانی لێ تێ ئەگات.
عێراقێک کە حەزرەتی حسێن (ڕ.خ) شەهید کرد و ڕەحمیان پێ نەکرد، کە کوڕی ئیمامی عەلی (ڕ.خ ) و حەزرەتی فاتیمە (ڕ.خ ) کە کچی پێغەمبەر بوو، کەسێک دەستی چووە خوێنی ئەوانە باوەڕ ناکەم ڕەحم بە کەسی تر بکەن
بۆیە ئەوەی چاوەڕێی عێراقێکی دیموکراتی بێت کە مافی پێکهاتەکانی پارێزراو بێت، دوای کڵاوی بابردوو کەوتووە
کورد نابێت چاوەڕێی هیچ شتێک بکات لەو وڵاتە کە ناوی لێ نراوە عێراق.
وەڵام بدەوه