خهدیجە عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی پارێزگای دهۆک، ئاشکرایکرد: ''کە تونێلێکی زۆر گرنگ و ستراتیژی لە پارێزگای دهۆک دروست دەکرێت کە دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی''.
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی پارێزگای دهۆک گوتیشی: ''ئەو تونێلە لە چیای مەتین دروست دەکرێت کە ماوەیەکی زۆرە لە پلانی ئێمەدایە و ئێستا ڕەزامەندیی لەسەر دراوە''.
ئەوەیشی ئاشکرا کرد: ''ئەم تونێلە لەلای ناحیەی بامەڕنییەوە دەست پێ دەکات و بەرەو ناحیەی کانی ماسی و بەرواری باڵا دەچێت و درێژاییەکەی چوار کیلۆمەتر و نیوە و لەپاش تەواوبوونی ماوەی 45 خولەک لە مەودای ڕێگاکە کەم دەکاتەوە''.
گوتیشی: ''تەنیا ئەوەی ماوە کە پارەی بۆ خەرج بکرێت کە 200 ملیار دیناری پێویستە و بە دروستکردنی ئەو تونێلە خزمەتێکی مەزن بە خەڵکی پارێزگای دهۆک دەکرێت''.
وەڵام بدەوه