پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
بە بۆنەی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوت و پرسە نیشتیمانییەکان.
ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25 ی تەمموزی 2022
وەڵام بدەوه