زانکۆی سەلاحەدین ئاشكرای دەكات، كە بەپێی نوێـترین ریزبەندی جیهانی، زانكۆكەیان 300 پلە هاتووەتە پێشەوە و جەختیش دەكاتەوە، كە نزیکبووەتەوە لە باشترین 100 زانكۆی كیشوەری ئاسیا.
سامان عەبدوڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕاگەیاند: "لە نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهانیدا کە ئەمرۆ 20ی7ی2024، لەلایەن دەزگای وێبۆمەتریکس دەرچووە، زانکۆی سەلاحەدین هەنگاوی زۆر گەورەی بڕیوە و لە ڕیزبەندی جیهانی زیاتر لە 300 پلە پێشکەوتووە و هاتووەتە پێشەوە."
ئاماژەی بەوەش دا: ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە چونکە زانکۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی ڕابردوو زۆرترین پلەی بڕیووە و نزیکبووەتەوە لە باشترین 100 زانكۆی كیشوەری ئاسیا."
سامان عەبدوڵا جەختی كردەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆر بە بواری زانست و پێشخستنی زانكۆكان دەدات و مامۆستایان و بەرێوەبەرانی زانكۆی سەلاحەدیشنیش رۆڵی زۆریان بۆ پێشخستی زانكۆكە هەیە.
وەڵام بدەوه