Kurdistan Press - ئەمساڵ چەند حاڵەتی گزیکردن ھەبوون؟ ئەمساڵ چەند حاڵەتی گزیکردن ھەبوون؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمساڵ چەند حاڵەتی گزیکردن ھەبوون؟

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، چەند باندێكی گزیكردن لە هەولێر و سلێمانی دەستگیركراون.

ئێوارەی دوێنێ هەینی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاری تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕاگەیاند.

 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: لەمیانەی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی چەند باندێكی دزیكردن لە هەولێر و سلێمانی دەستگیركراون، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ حاڵەتەكانی گزیكردن زۆر كەمتر بوونە و تەنیا 51 حاڵەت تۆمار كراون.

 هێزە ئەمنییەكان هاوكارێكی سەرەكیی بوونە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی باندەكان و كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی گزی. وەزیری پەروەردە وای گوت.

بۆ ڕێگریكردن لە گزی، ساڵانە لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ماوەی دوو كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت دەوەستێنرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه