بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك رای گەیاند، ئەو بریكارانەی پارەی خۆراكیان نەهێناوە، ئەوا دابەشكردنی خۆراكیان پێ رادەگیرێت.
بەپێی نوێترین بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، پێویستە سەرجەم بریكارەكان حیساب بانكیان هەبێت و لەو ڕێیەوە پارەی بەشەخۆراك بۆ ئەو وەزارەتە بگەڕێننەوە، ئەوەی پێیەوە پابەند نەبێت، پێدانی خۆراكیان پێ دەوەستێت.
ئەمڕۆ شەممە 20ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بڕیاری ڕاگیرانی بەشەخۆراك لەسەر ئەو بریكارانە جێبەجێ دەكرێت كە پارەیان نەداوە.
باس لەوەش كراوە، هەر بریكارێك تا 31ـی تەمووز لیستی بریكاری مانگی حوزەیران كە بەشەخۆراكی سەبەتەی پێنجەمی لەسەر دابەش كراوە نەباتەوە و پارە پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی نەكات، بڕیاری ڕاگیرانی بەشەخۆراكی لەسەر جێبەجێ دەكرێت.
ئاشكرا كراوە، لە ئێستاوە برنج لەسەر سەرجەم بریكارەكان دابەش كراوە، بۆ ئەوەی بزانن كە لیستی بریكاری ئامادەیە، بەڵام هەر بریكارێك تا مێژووی دیاریكراو سەردان نەكات و پارەی لیست نەدات، زەیت و دۆشاوی تەماتەی بۆ ناچێت .
وەڵام بدەوه