Kurdistan Press - لە ھەولێر چی دۆزرایەوە؟ لە ھەولێر چی دۆزرایەوە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ھەولێر چی دۆزرایەوە؟

بەرپرسێكی تەندروستی رای گەیاند، لەڕێی بەدواداچوونێك 24 تاقیگەی پزیشكی داخران و 21 تاقیگەش بە توندی سزا دران، ئەوەیش بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنوێنییەكان.

ئەمڕۆ شەممە 20ـی تەمووز، سامان سەلمان بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی هەولێر راگەیاند، لە ڕێی بەشی تاقیگە، دوای بەدواداچوون و گەڕان لەڕێی لیژنە و تیمەكانیان، دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەك دەرمانی تاقیگەیی ماوەبەسەرچوو و داخستنی 24 تاقیگە كە بێ مۆڵەت كاریان كردبوو.

زیاتر گوتی، لیژنەكە لە سەردان و بەدواداچوونەكانیان، 21 تاقیگەی تایبەت كە ڕێنوێنییەكانیان جێبەجێ نەكردبوو، پێبژاردنیان بۆ كرا و سزا دران.

باسی لەوەش كرد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی لەڕێی گشت بەشەكانەوە، بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو شوێنانە دەكات بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی كاركردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی تەندروستی لە نەخۆشخانە و تاقیگە و گشت سەنتەرەكان.

بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان، ئێستە چاودێریی چڕی شوێنە پزیشكییەكان دەكرێت و لە ماوەی رابردووشدا چەندان شوێنی تر سزا دران.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا