وەزیری پەروەردە ڕایدەگەیێنێ، بەمەبەستی دابینکردنی بودجە بۆ وانەبێژان سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە وەزارەتی پەروەردە ناوی 37 هەزار و 700 وانەبێژی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەی بەغدا کردووە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: بۆ تەرخانکردنی پارەی وانەبێژان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق یاداشتی لەسەر ئەو نووسراوە کردووە، داوای تەرخانکردنی شایستەی مانگانەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی ناردووە و داوای بۆچوونی وەزیری کردووە. وەزیری پەروەردە ڕوونیکردەوە، ئەو نووسراوە بۆ تەرخانکردنی پارەیە نەوەک بۆ بەگرێبەستکردن، چونکە پرۆسەی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
وەڵام بدەوه