Kurdistan Press - ژمارەیەک کۆمپانیای حەج و عومرە سڕ دەکرێن ژمارەیەک کۆمپانیای حەج و عومرە سڕ دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەیەک کۆمپانیای حەج و عومرە سڕ دەکرێن

لە ڕاگەیاندراوێكدا، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی چەند بڕیارێكی لە دژی ئەو كۆمپانیایانەی كە خەڵكیان بە ڤیزەی ساڵی و گەشتیاری بۆ حەج بردووە ده‌رده‌كات. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی 7ی 2024، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووه‌، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر بردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعوودیە، بەمەبەستی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج، لە دەرەوەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە بووە هۆی مردن و بێ سەروشوێن بوونی چەند هاووڵاتییەکمان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە فەرمانی وەزاری ژمارە (117) لە 3ی 6ی 2024، لێژنەیەکی پێکهێناوە بە بەشداری نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و داواکاری گشتی.

هاوكات لە بەیاننامەكەی وەزارەتی ئەوقاف دا هاتووە، وەک یەکەم هەنگاو لیژنەی لێكۆڵینەوە چوار بڕیاری داوە:-

1- ئەو کۆمپانیایانەی، کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و بە ڤیزای ساڵی و ڤیزای گەشتیاری و ڤیزا جۆراوجۆرەکان خەڵکیان بردووە بۆ وڵاتی سعوودیە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتایی پێدێت، سڕ دەکرێن و مافی بەشداریکردنیان نییە بۆ گەشتەکانی عومرە.

2- ئەو کۆمپانیایانەی کە هیچ کێشەیەکیان نییە و لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەشێوەیەکی یاسایی خەڵکیان بردووە بۆ حەج، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاگادار دەکرێنەوە، کە بەشدار دەبن لە گەشتەکانی عومرە، دوای دەرچوونی رێنماییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە.

3- هەر هاووڵاتییەک سکاڵای لەسەر هەر کەس و کۆمپانیاییەک هەیە، کەوا مافی زەوت کردووە و بە نایاسایی مامەڵەی لەگەڵ دا کراوە و زەرەرمەند بووە لەڕێگەی ڤیزا جۆراوجۆرەکانەوە، تاوەکو 10 ڕۆژی دیکە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.

4- شوێنی تۆمارکردنی سکاڵا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف - بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی و گرێبەستەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه