Kurdistan Press - به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی هه‌ولێر زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ بازگه‌كانه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی هه‌ولێر زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ بازگه‌كانه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی هه‌ولێر زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ بازگه‌كانه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو

موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی هه‌ولێر  زانیاری نوێی له‌باره‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌ بازگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتووچۆ له‌و بازگانه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه‌ له‌ كاتی دیاریكراو دوا ده‌خرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو گوتی: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ بازگه‌كانی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، كه‌ بڕیار بوو سبه‌ی كاتژمێر 6:00ی به‌یانی هه‌ڵبگیرێت و هاتووچۆ له‌و بازگانه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌، بۆ سبه‌ی كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ دواخرا.

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك له‌چوارچێوه‌ی رێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا و بۆ رێگریكردنێكی زیاتر له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌ بڕیارێك هاتووچۆی له‌ بازگه‌كانی نێوان سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی قه‌ده‌غه‌كرد. 

جێگای ئاماژه‌یه‌، پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕووی هاتووچۆوه‌ له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك بازگه‌وه‌ به‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، له‌وانه‌ش بازگه‌كانی: شێراوه‌، گوێڕ، خازر، مه‌خموور و چه‌ند بازگه‌یه‌كی دیكه‌ی لاوه‌كی.

 

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه