بە گوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەوڵێک بۆ نەهێشتن و بن بڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام بووە لە دەست بەسەرداگرتن و لەناوبردنی چەکی بێ مۆڵەت و، تا ئێستا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەکی بێ مۆڵەت و فیشەکدا گیراون.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی رابردوودا هێزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر ٢ هەزار ٢٢٨ جۆر چەکی دەمانچە و، هەزار و ٨١١ فیشەکی دەمانچە و، ٧٤٨ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و ٩ هەزار و ٥٢٤ فیشەکی کڵاشینکۆف و، ٣ هەزار و ٢٢٢ تاپڕ و بادی و ٢٦ هەزار و ٥٢٣ فیشەکی تاپڕدا بگرن.
وەڵام بدەوه