بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ههرێمی كوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ یەکشەممە 21- 04-2024 ئاسمان نیمچەهەور دەبێ، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات و دوای بە شێوەیەکی گشتی نمەبارانی پچڕپچڕ لە کات و شوێنی جیاوازدا دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت، لە کاتەکانی شەودا بارانبارین نامێنێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
خێرایی با/ لەسەرخۆ- مامناوەند (10 – 20) کم/س دەبێت.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە نزیکەی (3-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ 8 - 9 کم دەبێت.
ئهوهش خراوهته ڕوو، سبەی دووشەممە 22-04-2024 ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان نمەباران و تاوەباران دەبێ، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
خێرایى با/ لەسەرخۆ - مامناوەند (15 – 25) کم/س دەبێت.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ڕێژەى (2-3) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
مەوداى بینین/ 9 - 10 کم دەبێت.
وەڵام بدەوه