Kurdistan Press - بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاركردن بە پوولی دارایی لە چەند مامەڵەیەكی فەرمانگە حكوومییەكان رادەگرێت و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش زانیاریی لەبارەوە ئاشكرا دەكات وەزارەتی دارایی، كاركردن بە پوولی دارایی رادەگیرێت و لەبڕی پوول، پسوولەی ژمێركاری بەكار دەهێندرێت.

ھەروەھا بڕیارمان دا بە راگرتنی كاركردن بە سەرجەم (فیئە)كانی پوولی دارایی، لەجیاتی ئەوە پێویستە پسوولەی ژمێركاریی 37/ ئەلف بەكار بهێندرێت، بۆ وەرگرتنی داهاتەكان و داهاتەكەش بكرێـتە داهاتی كۆتایی بۆ گەنجینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان."

پێش ئەم بڕیارە، بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری، یاخود بەناوکردن و تاپۆی خانوو، یان مامەڵەی دابەشنامەی شەرعی و بەڵگەنامەی کۆچی دوایی و گرێبەست كردن و هەندێك مامەڵەی دیكە لە فەرمانگە حكوومییەكان، پێویست بوو پوولی دارایی هەبێت، كە بڕێك پارە وەردەگیرا.

ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی بە  راگەیاند: "هۆكاری كاركردن بە پوولی دارایی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە ساڵی 2017وە حكوومەت پوولی چاپ نەكردووە، پوول كەم بووە و پوولی ساختە و قاچاغیش زۆر بووە، هەروەها تێچووی زۆر بوو، بۆیە لەبڕی پوول، كار بە پسوولەی ژمێركاریی 37/ ئەلف دەكرێت و ئێستا لە عێراقیش كار بە پوولی دارایی ناكرێت.

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو مامەڵانەی پێشتر، كە پوولیان پێویست بوو، لەبڕی ئەوە بە پسوولە پارەكە وەردەگیرێت و رۆتینیش كەم دەكاتەوە.

ئارام عەبدوڵا ئاشكراشی كرد: "پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 دینار تێچووی لەسەر حكوومەت بوو، بەڵام یەك دەفتەری پسوولەی ژمێركاری، كە 50 لاپەڕەیە، تەنیا سێ هەزار لەسەر حكوومەت دەوەستێت، بۆیە تێچوومان كەم كردەوە و رۆتیشنیشمان لە مامەڵەدا نەهێشت."

ئەو بەرپرسەی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو: "لە هەر فەرمانگەیەك هاووڵاتییان پێویستیان بە پوول هەبووبێت، ئێستا بە پسوولەیەك بۆیان دەكرێت و هیچ رسووماتێكی زیاتریش وەرناگیرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه