کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕاگه‌یاند: "ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له هەرێمی کوردستان، ڤیزای حاجییان وەردەگیرێت، ئه‌وه‌ش له ساڵانی پێشوو جیاوازه، كه دەبوو پاسپۆرتەکان رەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێن، ئه‌وجا ڤیزاكان گه‌ڕابانه‌وه، ئه‌وه‌ش زۆرجار بارگرانى و گرفتى بۆ حاجییان دروست ده‌كرد".
گوتیشى: "ئەمساڵ ژمارەی حاجییانی هەرێمی کوردستان، كه سه‌ردانى وڵاتى سعوودیه ده‌كه‌ن، چوار هەزار و 685 حاجییه، كه به‌شى زۆریان به فڕۆكه گه‌شت ده‌که‌ن، كه نرخه‌كه‌ى شه‌ش ملیۆن و 650 هه‌زار دیناره و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌یان به ڕێگه‌ى وشكانى گه‌شت ده‌که‌ن، نرخى ئه‌ویش پێنج ملیۆن و 300 هەزار دیناره، ئه‌و نرخه‌ش هاوتاى نرخى گه‌شتى حاجییانى ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراقه بۆ وڵاتى سعوودیه".
باسى له‌وه‌ش كرد: "جگه له‌وانه‌ش، بابه‌تى خزمه‌تگوزاریى ڕێشنیشانده‌ر و خواردن و ته‌ندروستى و شوێنى مانه‌وه بۆ حاجییان، كارى پێویستى بۆ كراوه".
وەڵام بدەوه