بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بەشەئاردی سێیەمی ئەمساڵ لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەش دەكرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: لە رۆژی 15ی4وە لیستی ناوی هاووڵاتییان بەسەر بریکارەکانی ئارد دابەش كراوە و دەست بە دابەشکردنی بەشەئاردی تازە کراوە."
ئاماژەی بەوەش دا: "لە دوێن16ی4وە لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی سێیەم کراوە."
نەوزاد شێخ کامیل روونیشی كردەوە: "گەنمی بەشەئاردی سێیەم خۆماڵییە و گەنمێكی جوانە و پێش ئەوەی بدرێتە هاووڵاتییان ئاردەكە تاقی کرایەوە و کرایە نان و نانێکی جوانی لێ دروست بوو."
بەگشتی، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تۆن ئارد دەبێ.
نەوزاد شێخ کامیل ئاشكراشی كرد: "ئەو بەشە ئاردانەی ئەمساڵ، كە دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست بووە."
بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی بازرگانی، هەر هاووڵاتییەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەر دەكەوێ.
بەرپرسەكەی وەزارەتی بارگانی جەختی كردەوە، کە ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت.
وەڵام بدەوه