ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 29ی كانوونی یەكەمی 2023، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتاح ئاغا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و ماڵباتەكەیان ببەخشێت.
لای خۆشییەوە، زاگرۆس فەتاح ئاغا ، سوپاس و پێزانینی خۆی و ماڵباتەكەی بۆ پێوەندی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
وەڵام بدەوه