وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی" ڕاگەیەنراوێك ئاراستەی ئەو قوتابی و خوێندكارانە دەكات كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و رای دەگەیەنێت، دەتوانن بگەڕێنەوە ناو كەسوكاریان.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی 12ـی 2023، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵ و بۆ خزمەتكردنی قوتابیان و خوێندكاران و بەسەربردنی پشووەكانی سەری ساڵ لەناو خێزانەكانیان، سەرجەم ئەو قوتابی و خوێندكارانەی بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن بگەڕێنەوە.
باس لەوەش كراوە، ئەو قوتابیانە دەتوانن لە ڕۆژانی (٢٥/١٢/٢٠٢٣ تا ٢/١/٢٠٢٤) بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و پشووی سەری ساڵ لەگەڵ خێزانەكانیان بەسەر ببەن، ئەو ماوەیەیان بە بچڕان بۆ هەژمار ناكرێت.
وەڵام بدەوه