Kurdistan Press - شەپۆلێكی بەفر و بارانی سەخت بەرێوەیە شەپۆلێكی بەفر و بارانی سەخت بەرێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێكی بەفر و بارانی سەخت بەرێوەیە

شەپۆلێكی بەفر و بارانی سەخت بەرێوەیە

كەشناسێك رای دەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفر و بارانی سەخت بەرێوەیە، لە ساڵی نوێ‌ دەست پێ‌ دەكات و زۆربەی گوند و شارەكان دەگرێتەوە؟.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی كانوونی یەكەم، شاڵاو هیدایەت كەشناس بڵاوی كردووەتەوە، بەفر بارین و سەرما وسۆڵەی توند بۆ ناو وەرزی زستان هەیە ئەوەیش بەپێی راپۆرتی دەزگای كەشناسی ئەوروپی نوێترین پێشبینی خۆی بۆ بەفر و سەرماو سۆڵەی توند بۆ ناو وەرزی زستان ڕاگەیاندووە.

باسی لەوەش كردووە، بەپێی پێشبینییەكانی ئەم دەزگایە بەفر و سەرماو سۆڵەی زۆر تەواوی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم دەگرێتەوە بەتەواوی سەنتەرەكانییەوە هەیە، هاوكات بەفر تەواوی ناوچەی نیمچە شاخاوی و سەنتەرەكانیان دەگرێتەوە بەڕێژەی باش بۆ زۆر باش وەك سنووری پارێزگای هەولێر و گوندەكانیانەوە پارێزگای دهۆك گوندەكانیەوە پارێزگای سلێمانی بە گوندەكانیەوە پارێزگای هەڵەبجە بە گوندەكانیەوە.

ئاشكرای كردووە، جگە لەوەی بەفر كە تەواوی ناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە بەسەنتەرەكانیشیانەوە بەفر ئەگەری زۆرە بگات بە سەنتەری كەركووك ناوچەكانی گەرمیان و دەشتایەكانی هەولێر و هەروەها بەفر دادەبەزێتە سەنتەری مووسڵیش.

روونی كردووەتەوە، ئەم دۆخەی بەفر و سەرماوسۆڵە توندە بەفراوانە لەمانگەكانی داهاتوو 1 و 2 دا لەئارادایە لەپێش هاتن و كاتی نزیك بوونەوەی ئەم بارودۆخە زانیاری تەواومان دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه