Kurdistan Press - سبەی لە سنووری پەروەردەیەكی سلێمانی دەوامی قوتابخانەكان دەست پێدەكاتەوە سبەی لە سنووری پەروەردەیەكی سلێمانی دەوامی قوتابخانەكان دەست پێدەكاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی لە سنووری پەروەردەیەكی سلێمانی دەوامی قوتابخانەكان دەست پێدەكاتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، لە نووسراوێكدا كە ئەمڕۆ26ی11ی 2023، دەرچووە و كۆپییەكی دەست (کوردستان پرێس) كەوتووە، جەخت كراوەتەوە كە لە سبەی دووشەمە 27ی11ی 2023 لە سەرجەم باخچە و قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و پیشەییەکاندا دەست بە خوێندن دەكرێتەوە و دەوام ئاسایی دەكرێتەوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، كە دەبێت قوتابخانەكان لەرێگەی گرووپەكانی خۆیانەوە هەموو قوتابیان و مامۆستایان ئاگادار بكەنەوە، كە سبەی دەوامی فەرمییە.
جەختیش كراوەتەوە كە لە ماوەی سێ رۆژدا دەبێت ئاستەنگ و كەموكوڕییەكان ئاڕاستەی پەروەردە بكرێت.
زیاتر لە دوو مانگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بایكۆتە و بەهۆیەوە زیاتر لە 700 قوتابی لە پڕۆسەی خوێندن بێ بەشن.



 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه