بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی کەرکووک داوا لەو جووتیارانە دەکات کە گرێبەستی کشتوکاڵییان هەیە گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ بڕیارێکی پێشووتری هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140، چونکە ئەمجارە گرێبەستی زەوییە کێشەلەسەرەکانیش لەنێوان جووتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە دەگرێتەوە.
زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک رایگەیاند، ئەو بڕیارە تەنیا ئەو زەوییانە ناگرێتەوە کە کێشەلەسەرن و بەپێی یاسای 35ـی ساڵی 1983 گرێبەستیان بۆ کراوە، "بەڵکوو ئەو زەوییانەش دەگرێتەوە کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و وەزارەتەکانی دیکەن و بە گرێبەست دراونەتە جووتیاران".
بەپێی زانیارییەکان، داوا لەو جووتیارە عەرەبانەش کراوە کە بە گرێبەست زەویی جووتیارانی کوردیان پێدراوە، لە ماوەی 15 رۆژدا گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە.
ساتع کەرکووکی، جووتیارێکی کوردی گوندی تۆپزاوەیە داوا لە بەرپرسانی کورد و ئەندامانی پەرلەمان دەکات ئەو بڕیارەی کشتوکاڵی کەرکووک رابگرن، ئەگەرنا بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە جارێکی دیکە کێشە بۆ جووتیارانی کورد دروست دەبێتەوە.
ئەو بڕیارەی کشتوکاڵی کەرکووک لەکاتێکدایە، کە پێشتر لە رۆژی 18-06-2023 هادی عامری، سەرۆکی دەستەی باڵای لیژنەی ماددەی 140ـی دەستوور، بڕیاری 29ـی کارا کردەوە و ئاگاداری بەڕێوبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركووک و دادگەی کەرکووکی كردەوە کە نابێت ئەو گرێبەستانەی کە بەپێی بڕیارەکانی (لجنە شؤون الشمال) کراون، نوێ بكرێنەوە.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سوپای ئیسرائیل خرایە ئامادەباشییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
خاوەن مۆلیدەکان سزادران
1 رۆژ پێش ئێستا
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەسپێدەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەردۆغان پەکەکە تەنها یەک بژاردەی هەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
هێزەکانی پێشمەرگە کەوتە ئامادە باشی و ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه