ئەمڕۆ شەممە، بانكی ڕافیدەین فۆڕمی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیارانی ڕاگەیاند كە گەشتیاران دەتوانن تاوەكو سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بە 132 هەزار دینار وەربگرن.
بانكەكەمان دەستی كردووە بە وەرگرتنی داواكاری گەشتیاران لە ڕێگەی فۆڕمی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی."
بانكەكە داوا لەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت ناوی خۆیان تۆمار بكەن و داتای دروست بدەن و زۆر بە وردی فۆڕمەكە پڕبكەنەوە، دڵنیابن لەوەی كە زانیارییەكان ڕاستن و هیچ بوارێك پشتگوێ نەخەن كە لە فۆڕمەكە داواكراوە پڕ بكرێتەوە.
گەشتیاران لە رێگەی ئەم لینكەوە دەتوانن فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە:
https://loans.rafidain-bank.gov.iq/sell_dolar/
.
وەڵام بدەوه