Kurdistan Press - بڕیارێکی دیکە لەبەرژەوەندیی جوتیاران دەرکرا بڕیارێکی دیکە لەبەرژەوەندیی جوتیاران دەرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی دیکە لەبەرژەوەندیی جوتیاران دەرکرا

لەپێناو بەرژەوەندیی جوتیاران، لەسەر داواکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق بڕیاری دا هاوردەکردنی بەرهەمەکانی تەماتە، پەتاتە و شووتی قەدەغە بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 23ـی 09ـی 2023 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەپێناو پاڵپشتی جوتیاران و پارێزگاری لە بەروبوومە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستان، دوابەدوای نووسراوی داواکاری وەزارەتمان و هەوڵەکانمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بەخۆشحاڵیەوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری بڕیای قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە، پەتاتە و شووتی) لە دەروازە و مەرزەکانی سنووری ناوەڕاست و خوارووی عێراق درا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم هەنگاوە گرنگە وادەکات کە بەردەوامبین لەسەر هەماهەنگی  و بەیەکەوەکارکردن بۆ یەکخستنی (ڕۆژنامەی کشتوکاڵی) لەپێناو ڕەخساندنی بەرژەوەندی و سوودی گشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه