دوێنێ چوارشەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانیی کوردستان تۆمار کرا بە ناوی (بانکی نیشتمان)، کە بانکێکی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕاستەوخۆ بە بانکی ناوەندیی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.
تایبەتمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات بە هەمان شێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئالوگۆڕی دراوەکان کە بازرگانان و هاووڵاتییان دەتوانن لێی سوودمەند بن.
مانگانە راستەوخۆ بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە بۆ ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لە ڕێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان بەدەست بگات، وەک بانکێکی فەرمیی گشتگیری حکوومەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکومییەکانی تر، خزمەتگوزارییەکانی لە بواری جیاوازی بانکیدا پێشکەش دەکات و تەنها هەڵگرتنی پارە نابێت.
جێی ئاماژەیە ڕێکارەکانی دامەزراندنی ئەم بانکە لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێك ڕێکاری ڕۆتینیە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێ.
وەڵام بدەوه