وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوون 20%ـی قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ رایگەیاندووە، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتەکە، دوای کاتی دیاریکراو کە زیاتر لە 5 مانگی ماوە، هەرکەسێک سەرپێچی هاتووچۆ بکات و لەماوەی مانگێکدا پارەکەی نەدات دەبێتە دوو هێندە. گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، قەرزە کۆنەکان پارەکەیان نابێتە دوو هێندە.
رۆژی 20ـی ئەیلوولی 2023، فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، زیاتر لە جاران خەڵک سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانی هاتووچۆ، ئەویش بەهۆی لێخۆشبوون 20%ـی قەرزەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کورستانەوە.
10ـی ئەیلوولی 2023، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی بڕیاریدا بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشکاندن بۆ قەرزی هاتووچۆی سەر شۆفێران بکرێت. راشیگەیاند، لە دوای ئەو کاتەوە هەرکەس پارەی سزای هاتووچۆ لەماوەی مانگێکدا نەدات پارەکەی بۆ دوو هێندە بەرز دەبێتەوە.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "لێخۆشبوونی 20%ـی سزای هاتووچۆ هەموو قەرزە کۆنەکانی سەر شۆفێران دەگرێتەوە نەک ئەو سزایانەی لەدوای بڕیارەکەوە تۆمار دەکرێن".
سەبارەت بە دوو هێندەبوونی پارەی سزاکانی هاتووچۆ لە دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆوە لە ئەگەری نەدانی لەماوەی مانگێکدا، فازڵ حاجی گوتی، "لێکدانەوەی هەڵە لە میدیادا کراوە؛ قەرزە کۆنەکانی پێش بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ دوای بڕیارەکەش لەماوەی مانگێکدا نەدرێنەوە نابنە دوو هێندە. بۆ نموونە شۆفێرێک ئێستا 200 هەزار دینار سزای لەسەر بێت 10 ساڵی دیکەش بیداتەوە هیچ زیاد ناکرێت و هەر ئەو بڕە دەداتەوە. بەڵام لەدوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆوە سەرپێچی هاتووچۆ بکات و لەماوەی مانگێکدا پێبژاردنەکەی نەدات سزاکەی دەبێتە دوو هێندە".
بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، "بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ درا؛ لە رێککەوتی 28-8-2023ـەوە تاوەکو 28-2-2024 بەردەوام دەبێت. لە دوای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، هەرکەسێک پێبژاردن نەداتەوە لەماوەی 30 رۆژدا، بەگوێرەی بەشی 20 لە یاسای هاتووچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".
بەگوێرەی بڕگەی 3 لە بەشی 20ـی یاسای ژمارە 86ـی ساڵی 2004ـی پەرلەمانی کوردستان، هەرکەسێک لەماوەی مانگێکدا پارەی سزاکەی نەدات، بڕی پێبژاردنەکەی دەبێتە دووهێندە بۆ یەک جار.

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه