گرووپی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش له كوردستان، سبه‌ی داوایه‌كی یاسایی له دژی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن، كه لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگەی بانگەشەی درۆوە، موژدەی ئەوەیان بە خەڵكی كوردستان دەدا، ئەگەر نەوت و هەموو شتێكی كوردستان تەسلیمی بەغدا بكرێت، ئەوا بەغدا ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
كارزان هه‌ناره‌یی، سه‌رۆكی گرووپی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش له كوردستان (بۆ پرسی جووڵاندنی داوای یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك) ڕایگەیاند: ”سبه‌ی له به‌رده‌م داواكاری گشتی له كوردستان، ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كه‌ین، كه له داواكاریی گشتی داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه له چاوپێكه‌وتن و قسه و لێدوانه‌كانیان، رای گشتیی كوردستانیان چەواشە كردووە، به‌وه‌ی ئەگەر داهات و نه‌وتی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكرێت، ئەوا مووچه و پاره له به‌غداوه دێت، كەچی دەركەوت بانگەشەكانیان ناڕاستە و لە قازانجی نەیاران و لە زەرەری بەرژەوەندیی گشتیی خەڵكی كوردستان بووە."
ڕوونیشی كردەوە: "ده‌بێ ئەو كەسانە ئێستا وه‌ڵامی خه‌ڵك بده‌نه‌وه، كوا مووچه و پاره‌ی به‌غدا بۆچی نایه‌ت؟ بۆچی روویان ناكه‌نە عێراق و داوای ئه‌و پارانه‌یان لێ بكه‌ن، كه ئه‌وان وه‌ك موژده به خه‌ڵكیان ده‌دا؟“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”به‌شێك له‌و كه‌سانه له ماوه‌ی رابردوودا، به‌ده‌ستی ئەنقه‌ست یان به به‌رنامه رای گشتیی كوردستانیان چەواشە كردووە و وایان وێنا كردووه، به راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی كوردستان و سه‌رجه‌م داهات و نه‌وت بە به‌غدا، ئیدی به‌هه‌شتێك بۆ كوردستان دروست ده‌كرێت، دەبێ لەبەردەم یاسادا وەڵام بدەنەوە.“
وەڵام بدەوه