Kurdistan Press - نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خەڵکی مەغریب دەکات نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خەڵکی مەغریب دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خەڵکی مەغریب دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە خەڵکی مەغریب دەکات بۆ ئەو زیانە گیانیانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کەوتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 09ـی 09ـی 2023 لە مەغریب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا، بەهۆیەوە 296 كەس گیانیان لەدەست داوە و 153 کەسی دیکەش برینداربوون.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ گەلی مەغریب دەردەبڕی و ڕایگەیاند: بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خەڵکی شانشینی مەغریب دەکەم بۆ ئەو زیانە گیانیانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە کەوتووەتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە "هاوبەشی خەم و پەژارەیانین لەم کارەساتە گەورەیەدا،  لە خودای مەزن داواکارم کە قوربانییەکان بخاتەبەر ڕەحمەتی خۆی و بریندارانیش بەخێرایی چاک بکاتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه