به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه هه‌لی دامه‌زراندنیان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاره‌كه ڕاگه‌یاندووه.
دامه‌زراندنه‌كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌سته بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌حركه و هاووڵاتییان ده‌توانن تا رۆژی 13/8/2023 به‌ڕێكه‌ی ئه‌لیكترۆنی داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگادارتان دەکەینەوە ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە بەشێوەی گرێبەست بۆ (نەخۆشخانەی بەحرکە) دەتوانن فۆرمی پێشکەشکردنی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست پڕ بکەنەوە.
ڕاشیگه‌یاند: پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه له رۆژی 1/8/2023 ده‌ستی پێ كردووه و تا رۆژی 13/8/2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئەم لینکەی خوارەوە فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و داوای دامه‌زراندن بكه‌ن:
کلیک بکە
وەڵام بدەوه