وتەبێژی حکومەتی ھەرێم: عێراق ستەم لە فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات
پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، ئەوەی لەسەرشانیان بووە لە بابەتی داھاتی ناوخۆ و نەوت و پێدانی ھەموو وردەکاریی و بەرچاو روونییەک کردوویانە، ھەموو داواکارییەکی حکومەتی عێراقییان جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق بە ناردنی مووچەی ھەرێم بە کەموکورتی ستەم لە فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات
وتیشی، حکومەتی ھەرێم دەبێت چیتر بکات بۆ ئەوەی بەغداد مووچە بنێرێت و ھیوادارن چیتر حکومەتی عێراق ئەو بابەتە نەکاتە کارتێکی سیاسی و فشارێک بۆ برسیکردنی خەڵکی ھەرێم.
وەڵام بدەوه