موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند:
لە هەموو ترافیکلایتەکان دا پۆلیسی هاتوچۆ دانراوە، کاتێک حاڵەتێکی فریاکەوتن و بەپەلە دروست دەبێت، ئەو کارمەندەی ئێمە ئاماژه بۆ کامێراکان دەکات، رێگا بۆ ئەو فریاکەوتنە دەکاتەوە، بەڵام کامێراکە هەم ڤیدۆ و هەم وێنەش دەگرێت.
گوتیشی: لەبەر ئەوەی ئێمە وێنە و ڤیدیۆکانی ئەو کامێرانە داخل دەکەین، کە تەماشای ڤیدۆکان دەکەین و ئاماژهی کارمەندەکەی خۆمان دەبینین، ڤیدۆ و وێنەکان داخل ناکەین بۆ سزادان، واتە بە سەرپێچی هەژمار ناکرێن، چونکە کارمەندی خۆمان رێگاکە لە ترافیکلایتەکە بە ئۆتۆمبێلەکان دەکاتەوە.
وەڵام بدەوه