Kurdistan Press - بە بڕیاری سەرۆکوەزیران ژمارەیەک پڕۆژە لە خورماڵ جێبەجێ دەکرێن بە بڕیاری سەرۆکوەزیران ژمارەیەک پڕۆژە لە خورماڵ جێبەجێ دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە بڕیاری سەرۆکوەزیران ژمارەیەک پڕۆژە لە خورماڵ جێبەجێ دەکرێن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای بڕیاری بە قەزاکردنی خورماڵ، وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکی قەزاکە دەداتەوە و بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی دا.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 07ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لێژنەیەکی تایبەت ڕادەسپێرێت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژە لە خورماڵ و جێبەجێکردنی ژمارەیەک داواکاری هاونیشتمانییانی قەزایەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ شەو وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند "دوای ئەوەی دانیشتووانی ناحیەی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بە قەزاکردنی ناحییەکەیان بەرز کردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو کە "لەسەر فەرمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 31ی تەمووزی 2023 وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێ دەکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا