Kurdistan Press - پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

چل ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعس لە هەڵمەتێكی ناڕەوا و بێویژدانانەدا هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانیی، هەر لە تەمەنی نۆ ساڵی هەتا نەوەد ساڵی، دەستبەسەر كرد و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە لە بیابانەكانی باشووری عێراق كۆمەڵكوژی كردن.

ئەو تاوانە بەشێك بوو لەو زنجیرە كارەسات و قوربانیدانانەی بەشێوەیەكی ڕێكخستوو بە مەبەستی لەناوبردن و تواندنەوە بەسەر رۆڵەكانی گەلی كوردستاندا هاتووە، هەر لە بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی گەرمیان و كیمیابارانكردنى هەڵەبجە و ناوچەكانی تری كوردستان بگرە هەتا تەعریب و ڕاگواستن و گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان.

بەداخەوە، لەكاتێكدا چل ساڵ بەسەر ئەو تاوانە گەورەیەدا تێدەپەڕێت، هێشتاش بیری شۆڤینی و نیەتی نەمان و ئازاردانی گەلی كوردستان لە خەیاڵدان و رەفتاری ھەندێ كەس و لایەندا دەبینین،  ئەوەش خۆیلەخۆیدا گرفتی سەرەكیی گەلەكەمان بووە لەگەڵ ئەو عەقلیەتە نامرۆڤانەیە كە سەرچاوەی نەهامەتی و ناسەقامگیرییە بۆ هەموو عێراق و ناوچەكە.

لەیادی ئەنفالی بارزانییەكاندا پێزانینم بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان بە تایبەت جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران هەیە كە لە ڕۆژگارە سەختەكاندا كوردانە و مەردانە هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون. سوپاسی كەسوكاری ئەنفال و بە تایبەتی ئەو دایك و ئافرەتە بارزانیانە دەكەم كە ساڵانێكی دوورودرێژ ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان تەحەمول كردووە و بوونە نموونەی باڵای خۆڕاگری و ڕەوشتبەرزی و كوردپەروەری.

 

مسعود بارزانی

31ی تەمموزی 2023

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه