ئهمڕۆ دادگاى مێردێن یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی هەر پێنج تۆمەتبارهكهی کوشتنی پێنج ئەندامی دوو بنەماڵەکەی دهۆک لەسەر رێگەی (نسێبین – مێردین)ی باکوری کوردستان ئهنجامدرا، کەسوکاری قوربانیانیش داوا دەکەن، دادگا رۆڵى ههبێت لە سزادانی تۆمەتباران و راستی رووداوەکەش بۆ کەسوکاری قوربانییان و رای گشتی ئاشکرا بكات.
جێی بیرهێنانهوهیه شەوی چوارشەممە 18ـی کانوونی دووەمی 2023، لەسەر رێگای (نسێبین – مێردین)ی باکوری کوردستان، هێرشێکی چەکدرای کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک، کە پێنج ئەندامی دوو خێزانی دانیشتوی شاری دهۆک تێیدا بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی پارێزگای دیاربەکری باکوری کوردستانیان کردبوو،لە هێرشەکەدا هەر پێنج هاووڵاتییەکەی شاری دهۆک کوژران.
وەڵام بدەوه