Kurdistan Press - کاتی چاپکردن و پێدانی پاسپۆرتە نوێیەکە ئاشکرا کرا کاتی چاپکردن و پێدانی پاسپۆرتە نوێیەکە ئاشکرا کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی چاپکردن و پێدانی پاسپۆرتە نوێیەکە ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی عێراق رای دەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆری پاسپۆرتی نوێ‌ چاپ كراون و بەمنزیكانە لە سەرجەم بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت دەدرێتە هاووڵاتییان.

 

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی شوبات، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی عێراقدا هاتووە، ڕۆژانی داهاتوو ژمارەیەكی زۆر پاسپۆرت چاپ دەكرێ‌ و بەردەست دەبێت.

 

باسی لەوەش كردووە، چاپكردن و پێدانی پاسپۆرت وەك پێشوو ئاسایی دەبێتەوە و پاسپۆرتە نوێیەكە چاپ دەكرێ‌.

 

روونی كردووەتەوە، سێ‌ ملیۆن دانە لە كارتی نیشتمانی گەیشتووە و 10 ملیۆنی تریش چاوەڕێی هاتنی دەكەن، لەگەڵ هاتنی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە پاسپۆرتە نوێیەكە.

 

چاپكردنی پاسپۆرت لە كاتێكدا ئێستە لە سەرجەم شارەكانی عێراق، كێشەی كەمیی پاسپۆرت هەیە و هاووڵاتی بە دوو مانگ ئەوجا نۆرەی دێ‌ بۆ وەرگرتنی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه