محەمەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی كرد و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی رایگه‌یاند، نابێت هیچ لایەنێک بێ رەزامەندی حکومەت سەردانی شانده بیانییەکان بکات.
هاوكات لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوه لەبارەی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی پێكده‌هێنن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه، هیچ لایەنێک له سەرووی یاسا نییه و دەبێت بنەماکانی دەوڵەتی مەدەنی پتەوتر بکەین و نابێت شارەکان به سەربازگه بکرێن.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كاتی گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
تا لە 30 ئاب/ ئۆگێستی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنگرانی کرد لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنن.
ئەو پەیامەی سەدریش دوای ئەوە هات لە 29ی ئاب/ئۆگێستی 2022، وازهێنانی خۆی لەکاری سیاسی راگەیاند.
له رۆژی چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جارێكی دیكه ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كانی كرده‌وه و به‌هۆی كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در، موحسین مه‌نده‌لاوی به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ارنی عێراق هه‌ڵبژارد و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسیشی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تكرده‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپارد.
دوای ئه‌وه‌ش رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
وەڵام بدەوه