به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێ، تاووتوێكردنی پرسی ئاو، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای رێگاوبانه‌كان، (پڕۆژه‌یاسای ده‌سته نیشتمانییه‌كانی چاودێری و ئه‌تۆم و تیشكده‌ره كیمیاوی و بایه‌لۆژییه‌كان) و پڕۆژه‌یاسای رێكخستنی كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێن.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كاتی گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
تا لە 30 ئاب/ ئۆگێستی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنگرانی کرد لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنن.
ئەو پەیامەی سەدریش دوای ئەوە هات لە 29ی ئاب/ئۆگێستی 2022، وازهێنانی خۆی لەکاری سیاسی راگەیاند.
له رۆژی چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جارێكی دیكه ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كانی كرده‌وه و به‌هۆی كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در، موحسین مه‌نده‌لاوی به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ارنی عێراق هه‌ڵبژارد و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسیشی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تكرده‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپارد.
دوای ئه‌وه‌ش رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
وەڵام بدەوه